ئەمینداری گشتی
بزوتنەوەی بابلیون رایگەیاند، سەرەتای پەیوەندیی و یەکترناسینی لەگەڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی ئەمنی بووە، لەبەر ئەوەی هەردووکیان پێشتر کەسایەتی سەربازی بوون.
رەییان کلدانی،
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" پەیوەندیی نێوان من و بافڵ جەلال تاڵەبانی برایانەیە و ئەوەی دەمانبەستێتەوە بەیەکەوە
شەهیدێکە کە ناوی ناهێنم ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" بافڵ جەلال تاڵەبانی هەرگیز لە
کۆبوونەوەکانیدا باسی بەرژەوەندی تایبەتی نەکردووە و لە عێراقدا پیویستمان بە کەسایەتییەکی
لەوشێوەیەیە ".
وتیشی:" لە دوایین کۆبوونەوەی لایەنە عێراقییەکان
کە لەلایەن مستەفا کازمی لە بەغدا رێکخرابوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی من بە نوێنەرایەتی
مەسعود بارزانیش هاتووم ".
ئەمینداری گشتی
بزوتنەوەی بابلیون باسی لەوەشکردووە:" بافڵ جەلال تاڵەبانی زیاتر بەرگری لە
خەڵکی هەولێر دەکات، پێش ئەوەی بەرگری لە خەڵکی سلێمانی بکات و من وەک سەرکردەیەکی
راستەقینەی نیشتیمانی لێی دەڕوانم ".