کاتی دوورکەوتنەوەی بنزیمە ئاشکرا کرا

وەرزش 08/09/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بۆی، دەرکەوت کەریم بنزیمە بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر سێڵتیک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهۆی پێکانەوە چووە دەرەوە، پشکنینی پزیشکی بۆ کەریم بنزیمە ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە ناوبراو لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە و سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە، بەوهۆیەشەوە ئامادەی یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر مایۆرۆکا، لایپزیگ و ئەتلەتیکۆ نابێت و ناشتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری نەیشنلیگ بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا