بابەتە سەرەکیەکە: ڤیتامین A یه‌کێکه
له‌و ڤیتامینانه‌ی که رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست و چاو، به‌ڵام
گرنگی تایبه‌تی هەیە له
چالاکی خانه‌کانی تری جه‌سته.
کێ وتی: دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
بڵاویکردەوە: ڤیتامین Aـی یه‌کێکه
له‌و ڤیتامینانه‌ی که رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست و چاو؛ به‌ڵام
گرنگی تایبه‌تی ده‌بێنێت له گه‌لێک زینده‌کارلێک و چالاکی خانه‌کانی تری جه‌سته.
زیاتر: گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین A ئەمانەن؛
- وشکبونه‌وی چاو و نه‌مانی توانای فرمێسک رژاندن کاتی گریان.
- شه‌وکوێری (به زه‌حمه‌ت بینین له شه‌ودا)،
وشکوونه‌وه‌ی چاو، بونی خاڵی سپی له چاودا، کێشه له شه‌به‌کیه‌ی چاو.
- زیادبونی کێشه‌ی نه‌زۆکی له هه‌ردو ڕه‌گه‌ز؛
هه‌روه‌ها زیادبونی ئه‌گه‌ری مناڵ له‌بارچون و رێژه‌ی نه‌خۆشی و تێکچونی جه‌سته
له کۆرپه.
- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ.
- دره‌نگ چاکبونه‌وه و ساڕێژبونی برین.
- زیادبون و خراپتربونی حاڵه‌تی ئه‌کنی -
عازه‌به.
- وشکبونه‌وه‌ی پێست یان موه‌کانی قژ و
بژبونی ؛ شکان و داخورانی نینۆک.
گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی خۆراک بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامینەکە؛
- جگه‌ر، ماسی، گۆشت، په‌نیر و ماست.
- میوه و سه‌وزه‌ی ره‌نگ پڕته‌قاڵی، زه‌رد
وه‌ک گێزه‌ر، قه‌یسی، کاڵه‌ک، په‌تاته و بیبه‌ری زه‌رد.