بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی باڵای روسیا
بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
بڵاویکردەوە: لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا و د.هاوڕێ شێخ دارۆ،
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی،
لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70، پۆڵو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی
هەواڵگری پێشمەرگە ئامادەبون دوپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردولا
لەسەر هەمو ئاستەکان کرایەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
ئەمەش
هەیە: هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشی یەکێتی دوپاتکردوە بۆ
فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان و هەماهەنگییەکان لەپێناو خزمەتکردن بە ئامانجە
باڵا و هاوبەشەکان و رایگەیاند؛ یەکێتی لەگەڵ هەمو دۆستایەتی و کارکردنێکی
پێکەوەییە کە خزمەت بە وڵاتەکەمان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات بۆ ئەوەش ئەو
پەیوەندییەی سەرۆک مام جەلال بنیادیناوە دەمانەوێت لەهەمو روکانەوە گەشەی پێبدەین
و بیخەینە زیاتر بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان.
چی تر:
هەر لە کۆبونەوەکەدا پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و عێراق بەتایبەت سوریا تاوتوێکرا و دوپات لەپاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە
کرایەوە بە شێوەیەک لە رێگای دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکرێن و میکانیزمی نیشتمانی
بگیرێتە بەر بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی مافی هەمولایەک بە تایبەت
لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان رێز لە ئیرادە و مافی هەمو نەتەوە و پێکهاتەکان
بگیرێت و مافەکانی کورد بپارێزرێت و بەشێکی گرنگ بێت لە بنیادنانەوەی سوریای نوێدا.
زیاتر:
سەرۆکی یەکێتی، بۆ کۆی گۆڕانکاری و پرسەکان ستراتیژی یەکێتی خستەڕو و رایگەیاند؛
ویستی یەکێتی دیدگایەکی بەرپرسیارانە و دەربەستە بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی
کێشەکان و بونی پەیوەندی هاوسەنگە لە نێوان هەمو جەمسەر و لایەنەکان تا بتوانین
وڵاتەکەمان لە شەڕ و ناکۆکییەکان بپارێزین.
![](https://image.bmctv.krd/root/root/images/18622025476449344_1185798392904917_4161169862049267750_n.jpg)