قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە سزادانی بەرپرسانی کەمتەرخەم

کوردستان 11/09/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە سزادانی بەرپرسانی کەمتەرخەم لە ئاست خزمەتکردنی هاوڵاتییان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" لە ماوەی یەک هەفتەدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پرۆژە لە سنووری سلێمانی تەواوکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لیژنەمان پێکهێناوە و تا لە تواناماندابێت بەردەوام دەبین لەوەی بەخێرایی و بە کەمکردنەوەی رۆتین مامەڵەی هاوڵاتییان و کەرتی تایبەت جێبەجێ بکەین".
ئەوەشیخستەڕوو:" بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو پرۆسەیەی دەستمانپێکردووە لە هاندان و سزادانی بەرپرسانی کەمتەرخەم لە ئاست خزمەتکردنی هاوڵاتییان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا