بابەتە
سەرەکیەکە: نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ سەرۆک هۆز و
شێخەكانی كەربەلا كۆبوەوە و وتارێكی پێشكەشكرد.
چی وت:
مالیکی رایگەیاند: هەوڵ هەیە بۆ دەربازبون لە پرۆسەی سیاسی، هۆشداریشی دەدەین لە فیتنە،
ئەگەر روبدات كۆتایی بە هەمو شتێک دەهێنێت، ئەوەی لە سوریا رویدا باشترین بەڵگەیە،
هۆشداریی لە پاشماوەكانی داعش و حزبی بەعس دەدەین.
ئەمەشی
وت: پاشماوەكانی داعش و حزبی بەعس ئامانجی دیكەیان هەیە و دەیانەوێت فیتنە بنێنەوە
و دەستكەوتەكانی خەڵكک لەناوببەن، فشار هەیە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی یاسای
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئازادكردنی تیرۆریستان، ئێمە یاسای لێپرسینەوە و
دادپەروەری هەڵدەوەشێنینەوە، رێگەش نادەین تیرۆریستان لە زیندانەكان ئازاد بكرێن.
زیاتر:
كەسانێک هەن دەیانەوێت ئەزمونی سوریا لە عێراق دوبارە بكەنەوە، بەڵام عێراق
وڵاتێكی سەقامگیر و دیموكراسییە، لە كۆمەڵگەكەماندا كەلێن و پێشێلکاریمان هەیە، كە
دەبێت گرنگی پێبدەین، تائیفە و بەعسیەكان بەبێ سەرنجی دەزگا ئەمنییەكان جوڵەیان
دەستپێكردوە، بەڵام تا ئێمە هەبین و ئامادەبین و چەکمان لە دەستدابێت ئەوان
ناتوانن ئەو کارە بکەن.