قوباد تاڵەبانی: یەکی شوبات بۆ هەمیشە لەیادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە

کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتەسەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی لەیادی 21 ساڵەی کارەساتی یەکی شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،''یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە".

دەقی پەیامەکە:

لە یەکی شوباتی 2004دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون، تیرۆریستان و خۆکوژان جیاوازییان لەنێوان خوێنی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی یەکێتی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی پارتی نەکرد.

یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا