زیانەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکان بۆ تەندروستی چیین؟

تەندروستی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: خواردنەوە وزە بەخشەکان چەندین زیانی تەندروستیان هەیە بەتایبەت ئەگەر بە بەردەوامی بڕێکی زۆریان لێبخورێتەوە.

کێ وتی: دکتۆر کامەران ژاژڵەیی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، خواردنەوە وزە بەخشەکان کۆمەڵێک زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت ئەگەر رۆژانە یان بە بەردەوامی و بڕی زۆری لێ بخورێتەوە، لەوانە:

-  زیادبونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەک قورحەی گەددە و دوانزە گرێ و سورێنچک و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە بۆ سورێنچک و دڵەکزێ و سکچون.

-  زیادبونی ئەگەری شکاویی ئێسک و درز بە هۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونکە رێگە دەگرێت لە هەڵمژینی کانزای کالسێوم.

-  بونی رێژەیەکی زۆر لە ماددەی کافایین کاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشکو دەمار و دەرونی مرۆڤ و زیادبونی دڵەڕاوکێ، نائارامی، توڕەیی و هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی و کەمی تەرکیز ، هەروەها دەبێتە هۆی کەمیی ئاسن و کەمخوێنی.

- تێکچونی ئاستی شەکرەی خوێن، زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی زۆریی کێش و ئەگەری قەڵەوی و توشبون بە نەخۆشی شەکره.

-  زیادبونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خوێن و گرژبونی ماسولکەکانی دڵ و ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ .

-  کلۆربونی ددان و خواردنی چینی مینای ددانەکان.

- هەستیاریی وەک خورانی پێست یا کۆکە و گیرانی بۆریچکەکانی هەناسە.

-  تێکچونی خەو و شەونخونی و سەرئێشە.

-  ئالودەبون لەسەر خواردنەوە وزە بەخشەکان.

تێبینی:

- بڕی کەڤاینی ناویان لەوانەی خواردنەوە گازییەکان زیاترە.

- زیانەکانی بۆ مناڵان و مێرد مناڵان و خانمانی دوگیان زۆر زیاترە.

- ئەم زیانانە لە کاتی خواردنەوەی زۆری خواردنەوە وزە بەخشەکان دەردەکەوێت بۆ نمونە ئەگەر هەمو رۆژێک یان دو رۆژ جارێک لێیان بخورێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا