سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەڕیتانیا
بەشداریکرد لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی‌کردن لە شاژنی ئەو وڵاتە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" دواى گه‌يشتنى به به‌ڕيتانيا بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن
له شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانى،
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م،
شاى شانشينى يه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له كۆشكى
شاهانه‌ى به‌كينگهام له له‌نده‌ن، به ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له به‌ريتانيا به‌شدارى
له‌رڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ميوانان كرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و
گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى
شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌ياند و
هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا دووپات كرده‌وه".
باسیلەوەشکرد:" لاى خۆيه‌وه شا چارلزى سێيه‌م سوپاس و پێزانينى
بۆ نێچيرڤان بارزانى و به‌شداريکردنی له
پرسه و رێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى".