بابەتە سەرەکییەکە: قەتەڕ
دەیەوێت دانوستانەکان لەبارەی قۆناغی دوەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانی نێوان حەماس و
ئیسرائیل دەستیپێبکات.
کێ وتی: محەمەد بن
عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەڕ رایگەیاند: دەمانەوێت دانوستانەکان
لەسەر قۆناغی دوەمی ئاڵوگۆرکردنی بارمتەکان پێش 16هەمین رۆژی ئاگربەستەکە
دەستپێبکات.
بۆچی: ماڵپەری ئاکسیۆس
بڵاویکردوەتەوە: بەپێی ئەو رێککەوتنەی ئەنجامدراوە، قۆناغی دوەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانی
نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 16هەمین رۆژی ئاگربەستەکەوە دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل چوە بواری جێبەجێکردنەوە و
بڕیارە ئاگربەستەکە ماوەی شەش هەفتە بخایەنێت.