کێشەی دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی چارەسەرکرا

کوردستان 19/09/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەو تەنکەرانەی هەفتەی جارێک ئاویان بۆ چەند گەڕەکێکی سلێمانی دەگواستەوە، بەهۆی نەبوونی بەنزین و گازەوە دابەشکردنی ئاویان راگرت، ئەمڕۆ کێشەکەیان چارەسەرکرا و گەڕانەوە سەر کارەکانیان،
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، زیاتر لە ٤٠ تانکەر، کە هەفتانە یەکجار ئاوی خواردنەوەیان بۆ گەڕەکەکان بەکرەجۆ، راپەڕین، چوارچرا و قولەرەسی دەگواستەوە، بەهۆی نەبوونی بەنزین و گازی پێویستەوە کارەکانیان راگرت، ئەمڕۆ دووشەممە کێشەکەیان بۆ چارەسەرکراوە و گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان".
ئەوەشی خستەڕوو:" لەدوای چارەسەرکردنی کێشەی تانکەرەکان، لەئێستادا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە هەفتانە ٤٣ تانکەر ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی ئاماژەی پێکراوە دابیندەکرێت".
راشیگەیاند:" تانکەرەکان لە سبەینێوە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و بە هەمانی میکانیزمی ماوەی رابردوو ئاو بەسەر ئەو گەڕەکانەدا دابەشدەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا