ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆش نرخەکان زیاتر دابەزین.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نەوتی خاوی برێنت ١٪ی بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل بۆ ٨٤ دۆلاری ئەمریکی دابەزی.
هەروەها، نرخی نەوتی تەکساسیش بەدوور نەبوو لەم دابەزینە، کە ١،٢٢٪ی بەهاکەی لەدەستدا و یەک بەرمیل بە ٧٧ دۆلار و ٧٨ سەنتی ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکی ئابوری کە خواستی نەوتی کەمکردووەتەوە، ئەم هەڵاوسانەش بووەتە هۆی ئەوەی بانکە ناوەندییەکانی جیهان نرخی سوو زیادبکەن.