بە وێنە،، گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا

کوردستان 30/09/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی بە رەگەز عەرەب، کە دانیشتووی شاری هەولێرە لە کاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.
بەپێی زانیارییەکانی BMC، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی بە رەگەز عەرەب، کە خەڵکی سوریایە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لەگەڵ هاوڕێکانی بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە دەریاچەی دوکان کردووە و دواتر لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەرمی گەنجە عەرەبەکە لەلایەن مەلەوانێکی دەریاچەکەوە، کە بەلەمەی پێبووە دەرهێندراوەتەوە و دواتریش تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید عەریب هەڵەدنی لە دوکان.
BMC زانیویەتی، لە ئێستادا تەرمی گەنجە عەرەبەکە لە نەخۆشخانە رێککاری یاسای و پزیشکی بۆ دەکرێت و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی بە مەبەستی توێککاری زیاتر رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا