لە کاتی توڕەبوندا چی بەسەر جەستە دێت؟

تەندروستی 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەپێی توێژینەوە زانستییەکان لە كاتی ھە‌ڵچون و توڕە‌بوندا ئە‌گە‌ری توشبون بە‌ جە‌ڵتە‌ هەشت ھێندە‌ی كاتی ئاساییە‌.

زانیاری: رێدفۆرد ویلیامس سە‌رۆكی بە‌شی پزیشكیی لە‌ زانكۆی دیوك دەڵێت،  توڕە‌بون ئە‌گە‌ری توشبون بە‌ جە‌ڵتە‌ی مێشك و تێكچوونی ڕیتمی لێدانی دڵ زیاتر دە‌كات.

ئاماژەی بەوەشکردوە: لە‌ كاتی توڕە‌بووندا ھۆڕمۆنە‌كانی ئە‌دریناڵین و كۆرتیزۆڵ دە‌ڕژێنە‌ نێو خوێن، ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی زیاد بونی لێدانی دڵ و بە‌رز بونە‌وە‌ی فشاری خوێن و ئاستی شە‌كری خوێن.

زیاتر: توڕە‌بونی زۆر بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ مە‌ترسیدارترە‌ کە بە‌رزیی فشاری خوێن و بە‌رزیی ئاستی چە‌وریی و زیانمە‌ندی خوێن و جگە‌رە‌ كێشانیان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا