بەهۆی ئەوەی رێگری لە هاتنی خۆی و گروپەکەی
دەکرێت، کۆنسێرتەکەی حەمید هیراد لە سلێمانی دوادەخرێت.
باهۆز نەسرەدین رێکخەری کۆنسێرتەکەی
هونەرمەندی ئێرانی حەمید هیراد لە سلێمانی رایگەیاند:" بەهۆی بارودۆخی ئێستای
ئێرانەوە دووچاری چەند کێشەیەک بووینەتەوە بەوهۆیەشەوە وادەی کۆنسێرتەکەی حەمید هیراد
بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دوادەخرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێک لەو کێشانەی
رووبەڕوومان بووەتەوە ئەوەیە، لە ئێران رێگە بە گەشتی هونەرمەند حەمید هیراد و
گروپەکەی نادەن بۆ هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا رێکەوتی نوێی
هەردوو کۆنسێرتەکەی ناوبراو رادەگەیەنین".
شایەنی باسە بڕیاربوو لە ٦ و ٧ی تشرینی یەکەم
دوو کۆنسێرتی حەمید هیراد لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ناوبراو کۆتا بەرهەمی خۆشی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە
بەناوی (وتم بمێنەوە).