ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانیدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەویش دوای بڕیارەکەی ئۆپیک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بە رێژەی ٠،٠٩٪ بەرزبووەوە.
هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بە شێوەیەک کە یەک بەرمیل بە ٨٧ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و رێژەی ٠،٠٣٪ی بەهاکەی زیادیکرد.
هۆکاری بەرزبوونەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی دوێنێی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت "ئۆپیک" کە تێیدا بڕیاردا بە کەمکردنەوەی بڕی هەناردە بەکۆی دوو ملیۆن بەرمیل.