بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوڵاتییان مەکەنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان

کوردستان 08/10/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرکی هەموو لایەکە بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو بگرن و ژیانی هاوڵاتییان نەکەنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا پێشوازیکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەرێككەوتنێكی نیشتمانی تاوتوێكران".
باسیلەوەشکرد:" لە دیدارەكەدا هەر سێ لایەنەكە لەسەر رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆی بونیادنەر كۆكبوون لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووە و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات".
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی روونیشیکردەوە:" بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشە و رەوینەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵەكانیان لەپێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە لەپێناو داهاتووی وڵات، ئەركی هەموولایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و داهاتووی وڵات نەخەنە مەترسییەوە، بەرژەوەندییە باڵاكان لەبەرچاو بگرن و ژیانی هاوڵاتییان نەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا