قوباد تاڵەبانی : یەکسانی نێوان ژن و پیاو یەکێک بووە لە پرەنسیپە هەرە بەرچاوەکانی مام جەلال

کوردستان 03/11/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال بەبۆنەی ٣٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی ژنانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو یەکێتییە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لە پرسی ژن و یەکێک لە پرەنسیپە هەرە بەرچاوەکانی مام جەلال-یش پرسی ژن و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تشرینی دووەم، کە هاوکاتە لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی مەکتەبی سکرتارییەکی یەکێتی ژنانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال بەو بۆنەیەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو یەکێتییە کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز سکرتێرى یەکێتى ژنانى کوردستان

بەڕێزان لەسکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتى ژنان

به‌بۆنه‌ی (٣٣)ھە‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى سکرتێر و ئه‌ندامانی مەکتەبی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان ده‌كەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکى بەهێزبێت بۆ قۆناغى نوێى خەبات و دانانى پلان و پرۆژەى نوێتان بۆ

خزمەتى ژنان و داکۆکیکردنتان لە ماف و داخوازی و داوا رەواکانى ژنان.

رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، لە ساتەوەختێکى مێژووىی دژواردا لە هەناوى شۆڕشى نوێى گەلەکەماندا لەسەر دەستى چەند شێرە ژنێک دامەزرا و تائێستا لە کاروانى خەبات بۆ هێنانەدى ژیانێکى شایستەتر بۆ ژنان تێدەکۆشێت و مێژوویەکى پڕ سەروەرى و جێ شانازى تۆمارکردوە.
لەیادی یەکێتیەکەتاندا جێی خۆیەتی بڵێم کە؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لەپرسی ژن و یەکێک لە پرنسیپە هەرە بەرچاوەکانی سەرۆک مام جەلالیش پرسی ژن و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بووە، ئێوەی خەباتگێریش لەیەکێتی ژنان زۆرترین کادری بەتواناتان پێ گەیاندووە، کە دواتر بوون بە وەزیر و پەرلەمانتارو پێشمەرگە و پزیشک و پارێزەر و مامۆستا و کەسانی کاریگەر لە کۆمەڵگادا.

هەر لێرەوە پشتیوانى هەمیشەیى خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە، لەپێناو پەرەپێدانى زیاترى تواناکانى ژنان و کچان و بەگژداچونەوەى ئاستەنگەکانى بەردەم پێشەوەچوونیان و هەر جۆرە توندوتیژى و نادادییەک کە بەرامبەر ژنان و کچان بکرێت.

هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

قوباد تاڵەبانى
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا