بە‌غدا زیاتر لە 958 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانکی هەرێم

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە یەک گوژمە بڕی 958 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی ئەو پارەیەی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەدیاریکراوی 958 ملیار دینارە.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە زووترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بڕیاربوو پارەی موچەی مانگی یەک بە چەند گوژمەیەک بنێردرێت، بەڵام پارەکە بە یەک گوژمە نێردراوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا