ئەمڕۆ یەکێتیی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.

لێدوانی فەرمی: رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان لەهەولێر بۆ پێنجەم جار کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی وت: بەشی زۆری ئەرکەکانیان وەک لیژنەکە تەواوکردووە و خاڵەکانی لەسەری رێککەوتون زیاترە لەو خاڵانەی لەسەری رێکنەکەوتون، بەڵام لە هەندێک بابەت بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە.

وتیشی: ''هیوادارین ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ نەمانتوانی لەسەری رێکبکەوین لیژنەی باڵای دانوستان بتوانێت لەسەری رێکبکەوێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا