بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ ئەو کەسانە
بڵاوکردەوە کە لە فرۆکەخانە و دەروازە سنورییەکاندا لە کاتی گەشتکردندا کارتی
بانکی بەکار دەهێنن.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشتیار جگە
لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی تربێت، بەپێچەوانەوە تۆمەتبار دەکرێت
بەیاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر.
ئەمەش هەیە: ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو کەبەناوی خۆییەوە نەبوو، گەشتیار
و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت
و بلۆک دەکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە: کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاسایی یە، بەپێچەوانەوە
مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
هاوکات: دەزگای ئاسایشی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات پارێزگاری لە بەڵگەنامە
کەسییەکانیان بکەن، رێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.