سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ رایگەیاند، دەنگۆی کوێربوونی رامز جەلال
بەهۆی نەخۆشییەوە دوورە لە راستییەوە.
ئەشڕەف زەکی، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ بە ماڵپەڕی "ET"ی
راگەیاندووە :" دڵگرانم بە بڵاوکردنەوە ئەو جۆرە دەنگۆیانە لەبارەی
هونەرمەندانەوە، کەمێک پێش ئێستا پەیوەندیم پێوە کرد و دڵنیایی دا کە بە هیچ جۆرێک
بەهۆی نەخۆشییەوە بینایی لەدەست نەداوە و تەندروستی جێگیرە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێویستە دەزگا میدیاییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی
هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش
تەنها باوەڕ بە دەزگا باوەڕپێکراوەکان بکەن ".