"لەماوەی هەفتەی رابردوودا ١٣ کەس لە بۆکان شەهیدکراون"

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ١٣ کەس لە بۆکان شەهیدکراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات  لە ١٠ رۆژی رابردوودا لە شاری بۆکان تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، بەشێوەیەک کە بە دەیان کەس کوژراون و برینداربوون و ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵک دەستگیرکراون و ئاوارەبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی دەست رێکخراوەکەمان کەوتووە، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ١٣ هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەهیدکراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی ئەو شارەش برینداربوون، کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا