دەنگۆی کۆچی دوایی شێخ جەعفەر بەرزنجی رەتدەکرێتەوە

کوردستان 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چی روویدا: ژمارەیەک میدیا دەنگۆی کۆچی دوایی پارێزگاری سلێمانیی سەردەمی بەعسیان بڵاوکردەوە.

کێ وتی: دڵشاد شێخ وەهاب برازای شێخ جەعفەر بەرزنجی بە BMC راگەیاند: مامم کۆچی دوایی نەکردووە و ئەوەی هەیە ئەوەیە، بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویست وەردەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە ساڵانی 1977 تاوەکو 1980 جێگری ئەرشەد زێباری پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی بووە، دواتر کە زێباری بووەتە وەزیری حکومەتی عێراق، شێخ جەعفەر لە ساڵی 1980 دەبێتە پارێزگاری سلێمانی و ماوەی 10 ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا