نۆ تیرۆرست لە چوار پارێزگای جیاواز دەستگیرکران

عێراق 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەستگیرکردنی نۆ تیرۆرست لە پارێزگاکانی کەرکوک، ئەنبار، نەینەوا و بەغدا راگەیەندرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە: دەستگیرکردنەکان لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی جیادا و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و پاش نانەوەی بۆسە ئەنجامدراوە.

زیاتر: سەرجەم ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوون و پاش ئەنجامدانی رێککارەکان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا