ئاگادارییەک لەبارەی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوییەوە

کوردستان 25/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بڵاویکردەوە: لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردر، وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە رێگەی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە رۆژی دووشەممە 29ی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکرێت لە بانکەکان.

مەرجەکان: تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون، ئەوانەشی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ شێوەیەک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی، پێویستیشە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکەی لە رێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا