پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە

کوردستان 20/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت " دەستشكانەوەكەمان لەوانە بردەوە، كە دەیانویست پڕۆسەی خوێندن لە سنوورەکە پەكی بكەوێت".

کێ وتی: عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند:" لە پڕۆسەی بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەستشکانەوەیەکی گەورە هەبوو، خەڵک هەبووە پێی دەوتین ئەمساڵ دەبێت پڕۆسەی خوێندن لە باخچە تا ئامادەیی لە سلێمانی پەکی بکەوێت".

ئەمەشی وت: قۆڵمان لێ هەڵمانی و دەستشکانەوەکەمان بردەوە لەوانەی دەیانویست سلێمانی پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت تێیدا.

ئەمەش هەیە: بە پێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، زۆرینەی یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا