پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان دەستگیرکرد کە لە مانگی
شوباتی ئەمساڵ دادگا بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی
تاوانی سلێمانی-نوسینگەی ڕۆژهەڵات زانیارییان لەسەر تۆمەتبارێك دەستكەوت كە
لەمانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی
بەسەردا سەپێنراوە و تاوانبار هەڵاتووەو ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم یاسا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزەكانی پۆلیس
زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی تاوانبار كۆكردەوەو توانییان دەستگیری بكەن، لەئێستاشدا تاوانبار (ه ، ع ، م) لەدایكبووی 1987 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 431/1 بەندە
".