بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دادەخرێت

کوردستان 18/03/2023

Alternate Text

ئیدارەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزوە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.

ئیدارەی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزوە، لە رۆژی سێشەممەوە ٢١ی ئازار تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەکرێتە پشووی فەرمی دادەخرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە بۆ رۆژانی جەژنی ناورۆز شاری سلێمانی بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بڕازێندرێتەوە و بە جوانترین شێواز پێشوازی لەو جەژنە بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا