کەرکوک.. تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا

کوردستان 27/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چی روویدا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک کرا و تەقەکەرەکان هەڵاتوون.

سەرچاوە: میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری محەمەد عوسمان، کادری یەکێتی لە کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک تەقە لەبارەگایەکی یەکێتی کرا.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 لە دووشوێنی جیاوازەوە بە چەکی نیشانەشکێن و چەکی دیکە، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە.

زیاتر: رووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێی روداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا