تەندروستی هەڵەبجە بۆ حکومەت: پارەی حزب و رێکخراوەکان نەبێت نەخۆشخانەکان دادەخرێن

کوردستان 19/03/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، هەڵەبجە بەو هەموو نەخۆشەوە بە ٩٠ ملیۆن دینار ناچێت بەڕێوە، ئەگەر پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپا و رێکخراوەکان نەبێت دەبێت نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە دابخەن.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە لە وەڵامی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکردووە:" ملیارێك و هەشتا ملیۆن لەوەتەی تەندروستی هەڵەبجە دامەزراوە لە ٢٠١٦ وە هەیە و هیچی نوێ نییە، پارێزگایەكی وەك هەڵەبجەش بەو هەموو نەخۆشەوە تەنها بە ٩٠ ملیۆن دینار بەرێوە ناچێت ".

دەشڵێت:" ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپا نەبێت، دەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم ".

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە باسی لەوەشکردووە:" ٤٩ پزیشک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە و ٦٠ كارمەند بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بیارە دانەمەزراون، بەڵکو تەنها ٣٠ كارمەند بوون، ئەویش گرێبەست بوون و ئێستاش لە ماڵەوەن گرێبەستەكەیان هەڵوەشاوەتەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تەنها كارگەی ئۆكسجین بۆ هەڵەبجە دابینكراوە، ئەوەش وەک هەموو شارەكانی تر نەک زیاتر، ئەویش پارەكەی ئەبێت لە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە دابینبكرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا