چاودێری بازرگانی سلێمانی : ماوەیەکی دیکە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی مریشک بەرزدەکەنەوە

کوردستان 25/05/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا نرخی مریشک لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان لە پێنج هەزارەوە بۆ دوو هەزار دابەزیووە، بەوپێیەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بڕێکی زۆر مریشکیان خستووەتە بازارەوە، بەڵام ماوەیەکی تر ئەو خاوەن کێڵگانە بەوپێیەی زەرەر دەکەن، بڕی مریشک لەبازاڕەکاندا کەمدەکەنەوە و بەوەش نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەئێستادا بڕێکی زۆر مریشک خراوەتە بازاڕەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست کردووە، دوای ئەوەی کیلۆیەکی گەیشتە پێنج هەزار دینار و دواتر بۆ نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزی".
بە وتەی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک بۆ زۆری ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکاندا دەگەڕێتەوە، بەڵام "ماوەیەکی دیکە بەهۆکاری ئەوەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان زەرەر دەکەن، بڕەکە کەم دەکەنەوە و نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە، کە بە بۆچوونی ئەو بەڕێوەبەرە دەبێت ئەم بابەتە رێکبخرێتەوە.

  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا