بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روویکردووەتە ناوچەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٨٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردووە.
سامان یابە بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند:" بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روویکردووەتە ناوچەکە، شەوی رابردوو ١٥٥ کەس بەهۆی تووسبوونیان بە هەناسە تەنگی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە درێژەی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەکە، بەیانی ئەمڕۆ هەینیش، ٣٣ کەسی دیکە بەهەمان هۆکار سەردانی نەمخۆشخانەکانیان کردووە و بەشێکیشیان پێویستیان بە ئۆکسجین بووە، هەروەها سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە".