حکومەتی هەرێم لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە: قبوڵی ناکەین

کوردستان 26/05/2023

Alternate Text

راگەیەندراوێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بڵاکرایەوە کە بڕیارە سبەی شەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو گۆڕانکارییانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێککەوتی ٢٥ی ئایار دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژە یاسای بودە ئەنجامدران نادەستوورین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومتی فیدراڵییە، هەروەها دژی پرەنسیپەکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر داوە".
روونیشیکردەوە:" ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بەهیچ شێوەیەک ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی دیکەش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی سوودانی کراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا