بابەتە سەرەکییەکە: حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە
لەسەر ئازادکردنی 20 بەندکراوی ئێرانی لە بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان.
کێ وتی: نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر
رایگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆر دواجار حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە بە
لێخۆشبوون لەو 20 بەندکراوە و دوای تەواوبوونی رێککارەکان، بەندکراوەکان دەگەڕێندرێنەوە
بۆ نیشتمانی خۆیان.
زیاتر: کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر سوپاسگوزاری
خۆی دەربڕی لەپای ئەو لێخۆشبوونەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتییانی
وڵاتەکەی دەریکردووە.