بابەتە سەرەکییەکە: زیاتر لە 60 کۆچبەری کورد لە کاتژمێر
4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتوون، بەڵام
تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەنگیشیان نەماوە.
کێ وتی: رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد رایگەیاند: ئەو
کۆچبەرانە نامەیەکی دەنگیان بۆ کەسوکاریان ناردووە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە،
کە بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە.
زیاتر: کۆچبەرەکان داوای فریاگوزاری خێرایان کردووە،
بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ رزگارکردنیان نییە.
ئەمەش هەیە: تەنها بەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە پێنج چوپی
کۆچبەران لەلایەن هێزی دەریاوانی فەڕەنساوە رێگری لە رۆیشتنیان کراوە.