بابەتە سەرەکییەکە: گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ
لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا.
کێ وتی: هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر
رایگەیاند: ئەو گوندەی بۆردومان کراوە ناوی تووتەقەڵە و سەر بانحییەکەمانە.
زیاتر: لە ئەنجامی بۆردومانەکە ئاگرێکی گەورە لە شوێنەکە
کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت، هەروەها بۆردومانەکە هیچ
زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بیرخستنەوە: شەوی رابردووش چەند ناوچەیەکی سنووری ماوەت
و چۆمان بۆردومان کرابوون.