ئێران بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و هاوڵاتییەکی دیکەی کوردیش لەسێدارەدرا

کوردستان 26/05/2023

Alternate Text

دەسەڵاتی دادوەری ئێران بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و لەو چوارچێوەیەشدا هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارەدرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو هاوڵاتییەی لەسێدارە دراوە ناوی سەعید محەمەدیفەڕ بووە و تۆمەتبار بووە بە کوشتنی بە ئەنقەست، دواتریش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە".
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا،سزای لەسێدارەدان بەسەر ١٥ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا جێبەجێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا