سبەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات

کوردستان 26/05/2023

Alternate Text

بڕیارە سبەی لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سبەی شەممە، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەکرێنەوە".
شایەنی باسە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئایار، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنم بکرێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ رۆژیت شەممە دواخراوە.
وەزارەتی بازرگانی هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەی گەنمی گەڕاندەوە بۆ هۆکارێکی تەکنیکی و نەگەیستنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا