بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەیسی موراد کانی کوردەیی مایەی نیگەرانیمانە

کوردستان 30/05/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ خانەوادەکەی موراد کانی کوردەیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، کەیسی ناوبراو مایەی نیگەرانی ئەوانیشە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەیان و بەخشینی چەندین شەهید لەپێناو خاکی کوردستان".
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکی یەکێتی، لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە خانەوادەی ناوبراوی وتووە:" یەکێتی ماڵی هەمیشەیی ئێوەیە و پشتیوانتان دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا، کەیسەکەی ئێوە مایەی نیگەرانی ئێمەشە و دڵنیابن هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە:" لەبەرامبەردا بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندەسەرۆکی یەکێتی کە بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بووە، بەپەرۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و پشتیوانبووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە، وتیشیان، یەکێتی حزبی ئەوانە و لەمەودواش بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن و لەسەر رێبازی پیرۆزی حزبی شەهیدان بەردەوام دەبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا