بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی واشنتن دەكرێت

کوردستان 13/07/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

توێژەرێكی بەناوبانگی ئەمریكا و سەنتەری توێژینەوەی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرگری لە ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بانگهێشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكرێت بە مەبەستی رێكخستنی دیدارێكی تایبەت.
جۆناسان لۆرد، توێژەر لە سەنتەری نێودەوڵەتی CNAS، ئەمریكی بۆ سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری لە تویتێكدا بڵاویكردەوە:" بە ئەگەرێكی زۆرەوە كاك بافڵ تاڵەبانی بانگێشتی دیدارێكی سەنتەرەكەیان دەكەن لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا".
ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە لەندەینی پایتەخت و لە خانەی بیری (چارسم هاوس) چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامدا.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ترەمپ: ئەمریکا کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکات

درێژتر لە هەواڵ 17 خولەک پێش ئێستا

دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەستیپێکرد

کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەرزبوەوە

ئابوری 48 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا