جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى
پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەیەوێت نوسینگەی دەزگای هەواڵگری لە
شارەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و
بەرگریى پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" حکومەتی عێراق لە پلانیدایە لە
چوارچێوەی پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری، نوسینگەی ئەو دەزگایە لە
شارەکانی هەرێمی کوردستانیش بکاتەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە کردنەوەی
نوسینگەی دەزگای هەواڵگری عێراق بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى
کوردستان، ریکەش رێگە نادەین بگاتە ئاستى کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ".