بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا داوای لە روسیا کردوە بەشار ئەسەد و
یاریدەدەرەکانی رادەستی سوریا بکرێنەوە.
کێ
وتی: ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی شاندی روسیا و
بەرپرسانی دیمەشق بڵاویکردوەتەوە: ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا داوای لە
بەرپرسانی روسیا کردوە کە بەشار ئەسەد و یاریدەدەرەکانی رادەستی سوریا بکرێنەوە.
زیاتر: رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە، دیمێتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین، ئاماده نەبووە هیچ لێدوانێک بدات سەبارەت بەوەی
ئایە ئەم داوایە لە کۆبونەوەکەی رۆژی رابردوی نێوان وەزیری دەرەوەی روسیا و ئەحمەد
شەرع کراوە یاخود نا.
بیرخستنەوە: رۆژی سێشەممە شاندێکی روسیا بە سەرۆکایەتی میخایێل بۆگدانۆڤ
وەزیری دەرەوەی روسیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبونەوە.