ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکدا هاتووە:" پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و ئەرمینیا لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە گشتییەکاندا جەختیلێکرایەوە".
باس لەوەش کراوە: دۆخی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی یەکڕیزیی کورد و رایگەیاند" بڕوای تەواومان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە، ناشمانەوێت هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی بدەین".
وتیشی" لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیشدا لە هەوڵداین تاوەکو بەربەستەکان نەهێڵین و زەمینەیەکی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بڕەخسێنین".