ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار بە دیناری عێراقی دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دیناربوو، بەڵام ئەم ئێوارەیە لەکاتی داخستندا بۆ ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار دابەزی و ٣٥٠ دینار لەبەهای دۆلار کەمیکرد.
ماوەی چەند رۆژێکە، بانکی ناوەندی لە رۆژانی فەرمیدا کەمتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلای دەخاتەڕوو، لەکۆی ئەو دۆلارەش، بڕێکی کەمی بەشێوەی نەختینەیە، بۆیە نابێتە هۆی پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆ، بە گوێرەی پسپۆڕانیش لە ئێستادا ئەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەرزی نرخی دۆلار.