عێراق بە 13 گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ماکاوی بردەوە

وەرزش 06/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق بە 13 گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ماکاوی بردەوە.

ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، لە یارییەکدا کە لە کوەیت بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی تۆپی پێی عێراق بە 13 گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ماکاوی بردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بڕیارە رپژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی تەیموری رۆژهەڵات ببێتەوە، دوای ئەوەش لە رۆژی سێشەممەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت یاری دەکات.







ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا