نرخی نەوتی خاو لە سەروو 90 دۆلارەوەیە

ئابوری 07/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزترین ئاستی ئەمساڵدایە و یەک بەرمیل نەوتی خاو بە سەروو 90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماڵپەڕی "OILPRICE"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبەرزیدایە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە، بە جۆرێک کە یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 87 دۆلار و 39 سەنتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر هەریەک لە سعودییە و روسیا رێککەوتبوون لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تاکو کۆتایی ئەمساڵ، بەوەش ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو 90 دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا