ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لە ئاستێکی بەرزدا
جێگیر بووە و یەک بەرمیل نەوتی خاو لە سەروو 90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەڕی "OIL PRICE"ی تایبەت بە نەوت و
سووتەمەنی بڵاویکردەوە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 65 سەنتە.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل
نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 87 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا روسیا و سعودییە کە دوو وڵاتی
گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتن، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت
تاکو کۆتایی ئەمساڵ، بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو لە بەرزترین ئاستی
ئەمساڵ جێگیر بووە.