لەکاتی گەشتێکی ئاسمانی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە شاری لەندەنەوە بۆ کوێت شەڕەبۆکس
لە نێوان سێ کەسدا روویدا و سەرنشینەکانی دیکەش هەوڵی ناوبژیکردنیان دەدا.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەهۆی شەڕی نێوان ئەو سێ
گەنجەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای سەرنشینانی فڕۆکەکە دروستبوو، دەنگی گریانی منداڵانیش
دەبیسترێت.
تاکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام لایەنێکی شەڕەکە دوو گەنجی
بەرەگەز کوێتی بوون و ئەوەی دیکەشیان کەسێکی بیانی بووە.