ئاڕتی بانک بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و بەهای دۆلار دابەزی

ئابوری 12/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئاڕتی بانک لەبارەی راکێشانی دۆلار بە دینار لەلایەن هاوبەشانییەوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی.

دوای ئەوەی دوێنێ بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 156 هەزار و 600 دینار بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بەهاکەی بۆ 156 هەزار و 350 هەزار دینار دابەزی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ئاڕتی بانک بڕیاریدا کە هیچ هاوبەشێکی بانکەکە نەتوانێت دراوی دۆلار لە بانکەکە رابکێشێت، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهاکەی، ئەمڕۆش ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە و جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا